بابەتی گەرم:

زانیار و لوقمان مورادی، لە سێهەمین ساڵی گیرانیان دا، پێداگری لە سەر بێ گوناهیان دەکەن

Sunday, August 26, 2012

NNSROJ:
لوقمان و زانیاری مورادی دوو گیراوی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، پێداگری لە سەر بێ گوناهیان دەکەن و داوا لە پێشنوێژی هەینی مەریوان دکەەن شایەتی لە سەر بێ تاوانیان بدات.

زانیار و لوقمان مورادی، دوو گیراوی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، لە سێهەمین ساڵی گیرانیان دا نامەیەکی سەرئاوەڵایان ناردۆتە دەرەوەی زیندان و تێیدا وێرای باس لە ئازار و گووشارەکانی ئەو سێ ساڵەی خۆیان، داوایان لە ئیمام جومعەی شاری مەریوان کردووە کە بە ڕاستگۆیی و ورەوە بێت و شایەتی لە سەر بێ تاوان بوونی ئەو دوو کەسە بدات.

ئەو دوو گیراوە سیاسییە لە نامەکەیان دا نووسیویانە: سێ ساڵ بە سەر، چاوەڕوانی هەر ڕۆژەی مەرگمان دا تێپەڕبوو. سێ ساڵ کە چاوەڕوانی مەرگ، دوژمنی هیوای ئێمە بوو بەڵام ئێمە هەموو ئازار و ئەشکەنجە و هەڕەشەکانمان تەحەموول کرد تەنیا بەو ئومێدە کە ڕاستییەکان ئاشکرا بن".

زانیار و لوقمان مورادی باسیان لەوەش کردووە کە باشترە زۆر لە سەر دەرد و ئازارەکانیان نەدوێن بەڵکوو باس لە داخوازی و چاوەڕوانییەکانیان بکەن و هەر لەو چوارچێوەش دا داوایان کردووە کە دۆسیەکەیان وەگەڕ بخرێتەوە و جارێکی تر دادگایی بکرێنەوە تا ڕاستییەکان بۆ هەموو کەس ڕوون ببنەوە.

لوقمان و زانیار مورادی، دوو گەنجی مەریوانین کە ساڵی 1388ی هەتاوی لە قۆڵبەست و بە تۆمەتی کوشتنی کوری پێشوێژی هەینی شاری مەریوان، لە زستانی 1389ی هەتاوی دا، سزای سێدارەیان بەسەر دا سەپاوە لە درێژەی نامەکەیان دا، داویان لە ئیمام جومعەی مەریوان کردووە کە ورەی هەبێت و ڕاستگۆیانە شایەتی لە سەر بێ تاوان بوونیان بدات و ڕێگە بۆ هەڵوەشانەوەی حوکمی ئیعدام و ئازادیان خۆش بکات.

پێشووتر، رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە دوو بەیاننامەی جیاواز دا، سەرنجی بیرورای گشتی جیهانی بۆ سەر دۆزی ئەو دوو گیراوە کوردە راکێشاوە و رایگەیاندووە کە لوقمان و زانیار، لە ژێڕ ئەشکەنجە و گووشاری زۆر، ناچار کراون تاوانێک قەبووڵ بکەن کە ئەنجامیان نەداوە.

شایانی باسە کە ئەو دوو گیراوە کوردە، هەر ئێستا لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج توندکراون و لە ڕەوشێکی نالەبار دان. زانیار مورادی، بە هۆی ئەشکەنجە، تووشی ئازاری پشت بووە بەڵام سەرەڕای ئەوەش ڕێگەی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندانی پێ نادرێ.

پێوه‌ندیدار:

سزای ئیعدام بۆ دوو گیراوی کورد/ ئەگەری بەرێوەچوونی ئیعدامی دوو کەسی تر 
 

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

١٣ بابەت لە سەر ڕاپەڕینی وەرزێرانی موکریان و خەڵکی بۆکان لە سەردەمی موسەدیق (بابەتی حەوتەم)


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

گەلێک دەوڵەت ، ئەوانەی کە ئەندامی ناتۆن و لەگەڵ ترکەکان کار دەکەن و پێوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە دەیانەوێ نێوانی ڕۆژئاوا

پێنج‌شەمە ۱۲رەزبەر۱۳۹۷/ ۲۳:۳۳