بابەتی گەرم:

و: مەسعوود مەناف

سەرهەڵدان ژیانە!

Saturday, March 1, 2014



ڕەیدوون م. کەرباسیان
لە ئینگلیزییەوە: مەسعوود مەناف

رۆژی ٢٨ی دێسامبری ٢٠١١ی زایینی، ٣٢ گەنجی کورد لە ئاکامی بۆمبارانی ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا لە رۆبۆسکی کوژران. کەسانێک کە هەژاری لە رادەبەدەر، ناچاری کردبوون روو بکەنە بازرگانی سەر سنوور و هێنان و بردنی خواردن، نەوت و سیگار لە عێراقەوە. کۆمەڵێک گەنج، لە کاتێکدا گیانیان لەدەست دا کە تەنیا تاوانیان، هەوڵدان بۆ زیندوومانەوە بوو.

ئەی باشە کوردەکان تۆڵەیان سەندەوە؟
نەخێر!
رۆژێک بە دوایی ئەو کارەساتە، رژانە سەر شەقامەکان و دەنگیان - کە تەنیا چەکیان بوو- بەرزکردەوە و هاواری مافخوازیان سەردا و داخوازی مەحکەمەیەکی دادپەروەرانەیان کرد.

گیراوانی کورد لە رۆژی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٢وە، لە ٦٣ زیندانی تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێ کۆتایی کرد. مانگرتنێک کە پاش چەند رۆژ گرتووخانەکانی تریشی گرتەوە و هەژماری مانگرتووانی گەیاندە نزیک بە دە هەزار کەس. هەر ئێستا، هەری کەم ٧٠٠ کەس لەو مانگرتووانە، لە رەوشێکی مەترسیداری جەستەیی دان.

٨٠٠٠ چالاکی سیاسی و مەدەنی و سەندیکاچی، ٧٠ رۆژنامەنووس، ٦٠٠ خوێندکار[تەنیا لە سێ ساڵ ڕابردوودا] قۆڵبەست و زیندانی کراون.
گەلۆ چما؟

-
کۆتایی هاتن بە گۆشەگیری سەر "عەبدوڵا ئۆجالان"
- مافی پەروەردە بە زمانی کوردی
- مافی خۆ پاراستن لە مەحکەمەکان بە زمانی کوردی
ئەوە سێ داواکاری ئەو گیراوانەیە.

تورکیا نزیک بە یەک میلیۆن ئەرمەنی، هەزاران ئاشووری و سەدان هەزار کورد و یوونانی کوشتووە. هەر لە ٢٤ ساڵی ڕابردوودا، ٥٠١ مناڵی کورد لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە کوژراون و هەر ئێستاش دەگووترێ ٢٣١٧ مناڵ لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتەدان. ٦ پارلەمانتاری پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیش هەر زیندانین.

تورکیایەک کە خۆی وەک وڵاتێکی دێمۆکرات پێناسە دەکات، لە راستیدا، مەزنترین هەڕەشە لە سەر مرۆڤایەتی، دادپەروەری، کولتووری جیاواز و جوانییەکانی دێمۆکراسییە و هیچی تر! تورکیا، هەمان وڵاتە کە "هیتلێر" کاتی خۆی، وەک نموونەیەکی باش و سەرکەوتوو بۆ پاکتاوی گرووپە ئێتنیکییەکان یادی دەکرد!

هەمووی ئێوە کە مرۆڤایەتی، ئاشتی و دادپەروەریتان بۆ گرینگە و ناتوانن وەحشیگەرییەکی لەم چەشنە قەبووڵ بکەن، بێدەنگ مەبن! هەستنە سەر پێ و هاوار بکەن کە ئەو کردەوانە دەبێ هەر ئێستا بوەستێندرێن!

کات کاتی هەنگاوی بە کردەوەیە! کاتی دەنگ بەرزکردنەوەیە و بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لەوەی کە وڵاتەکەتان، بە مەبەستی وەستاندنی ئەو پاکتاوە نەژادییە و پاراستنی گیانی گیراوانی مانگرتوو تێدەکۆشێ یان نا!

سەرهەڵدان ژیانە!


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە