بابەتی گەرم:

"ڕێگە بە دروستبوونی قەندیلێکی نوێ نادەین"

Wednesday, February 17, 2016



NNSROJ:
سەرکۆماری تورکیا دەڵێ وڵاتەکەی ڕێگە بە "دروستبوونی قەندیلێکی نوێ" نادات لە سنوورە باشوورییەکانی خۆیەوە و ڕاشیدەگەیەنێ کە هێزەکانیان درێژە دەدەن بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی کورد.

لە لێدوانێکدا کە لە تەلەفیزیۆنەکانی تورکیاوە بڵاو کرایەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تورکیا دروستبوونی هەرێمی کوردی لە ناو خاکی سووریادا قبووڵ ناکات. 

ناوبراو گوتی "ڕێگە بە دروستبوونی قەندیلێکی نوێ نادەین لە سنوورەکانی باشوورمانەوە... ئەوان [وڵاتانی ڕۆژئاوا] پێمان دەڵێن بۆردومانەکانمان ڕابگرین. ببوورن، بەڵام شتێکی وا لە بەرنامەی کاری ئێمەدا نییە."

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئەولەکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەوی ڕابردوو داوای لە تورکیا کردبوو دەست لە بۆردومانکردنی ناوچە کوردییەکانی سووریا هەڵبگرێت. 


پەیوەندی‌دار:

ڕۆژئاوا لەژێر هێرشی سوپای تورکیادا

تەقینەوەی خۆکوژی لە حەسەکە؛ لانیکەم ۲۲ کەس گیانیان لەدەست داوە

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

یەپەگە: خاکی خۆمان جێناهێڵین

جرابلۆس لە ١١٠ خولەکدا کەوت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە