بابەتی گەرم:

چەکی ئێرانی لە حەشارگەیەکی تاڵیبانەکاندا

Sunday, February 28, 2016

NNSROJ: هێزە سەربازییەکانی ئەفغانستان دەستیان بەسەر حەشارگەیەکی چەکی تاڵیبانەکاندا گرتووە کە لەناویاندا ژمارەیەکی زۆر چەکی ئێرانیش دەبینرێن.

وێبسایتی "خاماپرێس"ی ئەفغانی بڵاوی کردەوە کە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، لە ویلایەتی "بامیان"، حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنیی بزووتنەوەی تاڵیبانیان دۆزیوەتەوە کە بێجگە لە ژمارەیەک چەکی سەردەمی سۆڤیەتی پێشوو، هەروەها کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیی دروستکراوی ئێرانیشی تێدا بووە.

والیی ویلایەتی بامیان، محەمەد زاهیر زاهیر، بە ڕۆژنامەنووسانی گوتووە کە حەشارگەکە، لەمیانەی "ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت"ی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەفغانستاندا دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

زاهیر، وێرای ئاشکرا کردنی ژمارەی چەک و تەقەمەنییە دەستبەسەرداگیراوەکە، ڕوونیشی کردۆتەوە کە وڵاتەکەی، لەم پەیوەندییەی تاڵیبان و وڵاتانی جیرانی نیگەرانە.

دۆزینەوەی ئەو چەکانە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ئەفغانستان، بەهۆی هاوکارییەکانیان بۆ بزووتنەوەی تاڵیبان و باقیی گرووپە توندئاژۆکان، چەندین جار ڕەخنەیان لە وڵاتانی جیرانی وەک ئێران و پاکستان گرتووە. 

کاربەدەستان هەروەها ڕاستەوخۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بەوە تاوانبار کردووە کە یارمەتیی گرووپە جیهادییەکانی ئەفغانستان دەدات، بەڵام وەک وێبسایتەکە نووسیویەتی "ئێران ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە".

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تا ئێستا سەبارەت بەم کەیسە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

دەمیرتاش: عەقڵییەتی ئاکەپە ناتوانێ ئاشتی بەدیبێنێت

یارییەکانی ئێران و عەرەبستان دەبرێنە "وڵاتێکی بێلایەن"

رووسیا خەریکە بەشێکی هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە

عێراق ناردنی نه‌وتی که‌رکووکی له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ ڕاگرت

"شتومەکی هەناردەکراو لە تورکیاوە بۆ لای داعش، پتر لە ١٠ ملیۆن دۆلارە"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱