هەشتی مارس، تفتیی خوێن و هاوارە پەنگخواردووەکان

Tuesday, March 8, 2016



نیکی مەحجوب ـ بی بی سی
وەرگێر: ئومێد بەرین


بەر لە شووکردنی کاری دەکرد، بەڵام مێردەکەی داوای لێکرد، کارکردن بەجێبهێڵێت و بیر لە ژیانی بکاتەوە. بۆخۆی دەڵێت: "ئەوە یەکەم هەڵەیەک بوو کە کردم، سەربەخۆیی ئابووریم لەکیس چوو، هەر جارێکی پارەم پێویست بوایە دەبوو بە وردی نوسیبام کە بۆچی ئەوەندەم پاره گەرەکە".

لە سەرەتاوە پێی وابوو ئەوە جۆرێک سەرنج و خۆشویستنە: "دوو ساڵ بەو شێوەیە تێپەڕی، ڕۆژێکی هاتەوە ماڵێ و گوتی پێم خۆشە لەوە بەدواوە خۆم جلوبەرگت بۆ بکڕم، دووکانەکان شوێنێکی پیسن. سەرەتا پێم کارێکی سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام ژیانم ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو ناخۆشی چوو، هەمیشە لە ماڵێدا بووم و ئەگەریش چووبامە شوێنێک تاکسی بۆ دەگرتم کە نەکا لەسەر جاددە بمێنمەوە". ئەو کە لە بەشی کیمیاییدا بڕوانامەی بەکالۆریوسی هەیە و بەر لە شووکردنی لە تاقیگەیەک کاری دەکرد، دوای پێنج ساڵ ژیانی هاوبەش ئێستا بڕیاری داوە جیا ببێتەوە[تەڵاق وەرگرێ]، بەڵام دادگا دوو جار ئەو داواکارییەی رەد کردوەتەوە.

دادوەری دۆسیەکە پێی گوتووە: "مێردەکەت دەستت لە سەر هەڵناهێنێتەوە، خوڵق توندیش نییە، تێچووی ژیانیشت دابین دەکات، کێشەت چییە، دڵپیسە[!] دەبێ متمانەی بەدەست بێنی".

"ه" دەیهەوێ مارەییەکەی ببەخشێ تا بتوانێ جیا ببێتەوە، هەرچەندە ئێستاشی لە گەڵ بێت هاوسەرەکەی دەڵێت هەموو ئەو کارانەی لە بەر خۆشەویستیی ئەو کردووە.

بابەتی توندوتیژی خێزانی پرسێکە کە بە ڕای کارناسان، پێویستی بە پەروەردەی تایبەت لە سەردەمی مناڵیدا هەیە، کوڕان و کچان دەبێ لە چوارچێوەی بنەماڵە، قوتابخانە و کۆمەڵگادا لە گەڵ توندوتیژی خێزانی ئاشنا بن و فێر بن کە لە داهاتوودا خۆ لە هاوچین کردەوەگەلێک بە دوور بگرن.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی گشتیی لە ئێران، ٦٦٪ی ژنانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوونە و توندوتیژی دەروونی و زارەکی زیاترین ئاماریان بە ناوی خۆوە تۆمار کردووە. هەروەها کەمتر لە یەک لە سەر سێی ژنانی ئێرانی ئامادەن کە توندوتیژییەکان ئاشکرا بکەن و پەنا بۆ دەستەڵاتی داد بەرن.

فەریدە تاها، کارگێری کارگرووپی حقوقی ئەنجومەنی توێژینەوەی ژنان بە ئاماژە بە کێشەگەلی یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر توندوتیژی خێزانیدا لە ئێران دەڵێت: "ئێستا هیچ یاسایەک لە دژی قەدەخەی توندوتیژی خێزانی نییە، هەڵبەت گەڵاڵەی دابینکردنی ئەمنییەتی ژنان لە بەرامبەر توندوتیژیدا، لە حکوومەتی دەهەمدا[حکوومەتی حەسەن ڕۆحانی] داڕێژراوە".

مرێم ڕەسووڵیان، پزیشکی دەروونی و ئەندامی شاندی زانستیی زانینگەی زانستە پزیشکییەکانی ئێران پێداگرە لە سەر ئەوەی کە نابێ قوربانیانی توندوتیژی خێزانی و هاوسەرئازاری لۆمە بکرێن یا بە خەتابار هەژمار بکرێن. توندوتیژی خێزانی دەبێ لە هەڵڵا بدرێت، تەنیا بە لەهەڵڵادانیەتی کە دەتوانیین دڵ بە کەمبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی خۆش بکەین.

مەهنا سی ساڵییەتی، هاوسەرەکەی دوای شەڕ دەریکردووە، یەکێک لە دراوسێکانیان دەیباتە نەخۆشخانه. پەرەستاری نەخۆشخانەکە بە مەهنا دەڵێت کە دەتوانێت بە یارمەتی پزیشکی دادوەر کە لە نەخۆشخانە هەیە لە دژی مێردەکەی سکاڵا تۆمار بکات.

مەهنا لە ئاکامدا سکاڵای تۆمار کرد و هاوسەرەکەی بە تاوانی شکاندنی ددان و تۆقاندنی لێو[ی مەهیا] ناچار بە دانی دیە کرا.

بەڵام بە هۆی ئەوەی بنەماڵەکەی ناچار بوون سەردانی بنکەی پۆلیس و دادگا بکەن، دایکی مەهیا لە کچەکەی پڕە و پێی گوتووە:" بابی تۆش یەک دوو جاری دەست لەسەر من هەڵێناوەتەوە، بەڵام ئەمن ژن بووم و نەمهێشت دووبارە بێتەوە، ئەتۆش دەتوانی ددان لە سەر جەرگت دانێی، بە جێگای ئەوەی سۆرە و تۆرە بە خۆت خۆش کەی".

شەهلا ئەعزازی، کۆمەڵناس دەڵێت: "توندوتیژی بنچینەیی ڕۆژ دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێت". بە گوتەی ئەو کۆمەڵناسە بە هیچ شێوەیەک ناتوانی بڵێی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی لە دژی ژنان چەندە، چونکە ئامارێکی درووست لەو بوارەوە لە بەر دەست نییە".

بەپێی ڕاپۆڕتێکی کۆمیسیۆنی ماف و دادی پەرلەمانی ئێران کە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا بڵاوبوەتەوە؛ "ئاماری مردن بە هۆی توندوتیژییەوە لە ژنانی تەمەن ۱٥ تا ٤٤ ساڵدا لە گەڵ ئاماری مردن بە هۆی شێرپەنجەوە بەرامبەرە".
بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی زانینگەی زانستیی پزیشکی گورگان لە بەهاری ساڵی ۱۳۹۳ی هەتاویدا بڵاوبوەتەوە؛ " ۱۳٪ی حاڵەتەکانی شکانی چەنەگە و دەموچاوی ژنان لە تاران بە هۆکاری توندوتیژی خێزانی بووە.
هەروەها لە بەندەرعەباس ۹۲٪ی ژنان توندوتیژی خێزانی(دەرونی، زارەکی، جەستەیی و ڕەگەزی)یان تەجرەبە کردووە".

لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن؛ ئەو ژنانەی بوونەتە قوربانیی توندوتیژی خێزانی لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٥٪ زیاتر تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن و ئەگەری خۆکوژی تێیاندا دەچێتە سەرێ، هەروەها ٦ بەرامبەری ژنانی دیکە ئەگەری توشبوون بە ئاڵۆزییە دەروونییەکانیان هەیە.

"س" بیست ساڵە لە گەڵ هاوسەرەکەی دەژی، ئاکامی ژیانیان کوڕێکە. بە گوتەی "س" هاوسەرەکەی بە دەگمەن هەستی خۆشەویستی بەرامبەر بەو نیشان دەدات، بەڵام بە سادەیی گاڵتە و بێرێزی پێدەکات، ئەو خوویەی هاوسەرەکەی بووەتە هۆکاری ئەوەی کوڕەکەیشی لاسای بکاتەوە و بێرێزی[بە دایکی] بکات.

"س" تا ئەو کاتەی پەیوەندی بە ڕاوێژکارەوە نەکردبوو، نەیدەزانی کە بووەتە قوربانیی توندوتیژی زارەکی، واشیدەزانی کە کردەوەگەلی هاوسەرەکەی ئاسایین. ئەو ئێستا هەوڵ دەدات منداڵەکەی بە شێوەیەکی دیکە پەروەردە بکات تا بە گوتەی خۆی؛ "لانیکەم ژنێک لە نەوەی داهاتوو ئەزموونی تاڵی ئەوی بۆ دووبارە نەبێتەوە".


پەیوەندی‌دار:

بمسڕنەوە لەسەر لاپەڕەکانتان تکایە!

کوشتنی ژنان لەسەر هیچ و بۆ هیچ

بە ئیزنی ڕووناکیت دەدوێم

"حەوا بە سنوورەكانەوە"

بۆچی من فێمێنیستم؟

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

عیرفان ڕەهنەمون ساڵی 1973ی زایینی لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. فەڵسەفەی ڕۆژئاوای لە زانکۆی شاری ئەسفە