یارییەکانی ئێران و عەرەبستان دەبرێنە "وڵاتێکی بێلایەن"

Wednesday, March 16, 2016



NNSROJ- کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا رایگەیاند؛ بە هۆی ئەو بارگرژییە سیاسییەی لە نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودیدا هەیە، یارییەکانی نێوان یانەکانی ئەو دوو وڵاتە لە پاڵەوانێتیی ئاسیادا، لە وڵاتێکی بێلایەن ئەنجام دەدرێن.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران، کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا نامەی بۆ هەر دوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و عەرەبستانی سعودی ناردووە و رایگەیاندووە؛ بە هۆی بەردەوامبوونی گرژییە سیاسییەکانی نێوان تاران و ریاز، یارییەکانی نێوان یانەکانی ئەو دوو وڵاتە لە پێشبرکێکانی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ئاسیادا، لە وڵاتێکی سێیەم و بێلایەندا بەڕێوەدەچن.

پێشتر لیژنەی بەڕێوەبەری پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ئاسیا(AFC) هۆشداری دابوو؛ ئەگەر پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێران و عەرەبستانی سعودی ئاسایی نەبنەوە، ئەوا لە رۆژی ١٥ی مارسدا بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی نێوان یانەکانی هەر دوو وڵات دەردەکات.

لیژنەی ناوبراو هەر ئەو کات خشتەی یارییەکانی یانەکانی هەر دوو وڵاتی گۆڕیبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت تا رۆژی ١٥ی مارس، هەڵسەنگاندنێک لە سەر کێشە سیاسی و ئەمنییەکانی هەر دوو وڵات بکات.

چەند ساڵێکە پەیوەندییەکانی تاران و ریاز گرژ بوونەتەوە و دوای لەسێدارەدرانی کەسێتییەک و چەند پەیڕەوی مەزهەبیی شیعە لە لایەن حکوومەتی ریازەوە و لە بەرانبەریشدا هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانە و کۆنسۆلخانەی عەرەبستانی سعودی لە تاران و مەشهەد، ناکۆکییەکانی ئەم دوو وڵاتە تەشەنەی سەندوەتەوە.


پەیوەندی‌دار:

دەمیرتاش: عەقڵییەتی ئاکەپە ناتوانێ ئاشتی بەدیبێنێت

رووسیا خەریکە بەشێکی هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە

عێراق ناردنی نه‌وتی که‌رکووکی له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ ڕاگرت

"شتومەکی هەناردەکراو لە تورکیاوە بۆ لای داعش، پتر لە ١٠ ملیۆن دۆلارە"

چەکی ئێرانی لە حەشارگەیەکی تاڵیبانەکاندا

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە