"هێرش بۆ سەر چالاکانی مەدەنی هێڵی سوورە"

Friday, April 15, 2016



NNSROJ- ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 25ی خاکەلێوە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ئیجلال قەوامی وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (RRMK) و برینداریان کرد.

پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر ئیجلال قەوامی، ناوبراو بڕیاری دابوو لە دژی ناوزڕاندن و هێرشکردنەسەر چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مان لە خواردن بگرێت، بەڵام دوای ئەوەی هێرشی کرایە سەر، وەکوو پاڵپشتی کردنێک دەیان چالاک و کەسایەتی دیکەش پەیوەستی مانگرتنەکەی بوون.

ئیجلال قەوامی لە وڵامی پرسیارەکانی ئێمەدا گوتی: "بە بۆچوونی من، ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر من لایەنگرانی سالار مورادی نوێنەری خولی نۆهەمی پەرلەمانی ئێران بوون". 

قەوامی ڕەخنەی توند لەو نوێنەرەی پەرلەمان دەگرێت و دەڵێت: "لە چوار ساڵی رابردوودا مورادی وڵامی ڕەخنەی بە هەڕەشە داوەتەوە".

سازدانی: ئـ.ب

- بۆچی بڕیارتاندا مانبگرن؟

ئیجلال قەوامی: ماوەی چەند مانگێک بوو هەڕەشەیەکی زۆر بە تایبەتی لە سەر من و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و ماڤی مرۆڤ هەبوو. هەڕەشەکان لە لایەن نوێنەرێکی ئێستای شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیارانەوە بوون. ئەو کەسە وڵامی ڕەخنە بە هەڕەشەکردن کردن دەداتەوە. مانگرتنیش جۆرێک نارەزایەتیی مەدەنی لە دژی هێرشکردنەسەر چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ بوو، بۆ ئەوەی ئەم پەیامە بگەیەنین کە هێرش بۆ سەر چالاکانی مەدەنی هێڵی سوورە.

-ئەو نوێنەرەی پارلەمان چ کەسێکە؟

ئیجلال قەوامی: ئەو نوێنەرە سالار مورادییە، کە سەر بە لایەنی بناژۆخوازی دەستەڵات لە پەرلەمانی ئێرانە، بە بۆچوونی من ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەرم لایەنگرانی سالار مورادی بوون.

-چۆن هێرش کرایە سەرتان؟

ئیجلال قەوامی: دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە لە دژی هێرشکردنەسەر چالاکانی مەدەنی مانگرتن بەڕێوەدەبەم، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی گەڕانەوەمدا بۆ ماڵ، دوو کەسی نەناسراو کە سواری ماتۆڕسیکلێت ببوون هەڵیانکوتایە سەر من و بە توندی برینداریان کردم.

-ئایا سکاڵات تۆمار کردووە؟

ئیجلال قەوامی: من پێشتریش لایەنە ئەمنییەکانم ئاگادار کردبوەوە کە هەڕەشەم لە سەرە، بەڵام بەداخەوە بە کردەوە هیچیان نەکرد و تا ئێستاش هیچ وڵامێکم وەرنەگرتووەتەوە، بۆیە گەشبینیش نیم بەوەی کە ئەگەر سکاڵا لە دەستەڵاتی داد تۆمار بکەم، ئەوە وڵام وەردەگرمەوە.

-ئایا تا ئێستاش بەردەوامی لەمانگرتن؟

ئیجلال قەوامی: بەڵێ بەردەوامم لە مانگرتن و تا ئێستاش نزیکەی 500  چالاکی مەدەنی پەیوەستی ئەو مانگرتنە بوون، مانگرتنەکەشمان تا ڕۆژی 30ی خاکەلێوە بەردەوام دەبێت، ئەو ڕۆژەش لە بەیاننامەیەکدا مەبەستی خۆمان لەو مانگرتنە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین. 



NNSROJ چەندین جار پەیوەندی بە سالار مورادی نوێنەری ئێستای سنە، دیواندەرە و کامیارانەوە کرد، بەڵام ناوبراو وڵامی نەبوو. مافی وڵامدانەوە بۆ ناوبراو پارێزراوە.

 NNSROJ ناوی 480 کەسی بەشداربوو لەو مانگرتنەی لەلایە.



پەیوەندی‌دار:

پرسی "هەڵبژاردن" لە رۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی یەکەم)

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

عیرفان رەهنموون: لە پێوەندی لەگەڵ "ڕاسان" تا ئێستا یەک ڕەخنەی زانستییم نەدیتووە

لێبوردنی نێودەڵەتی: ئەمنییەتی شاهیدانی دۆسیەی وەدات حوسێن گەرەنتی بکرێت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱