پژاک: تۆڵەیان لێ دەکەینەوە

Friday, April 15, 2016



NNSROJ- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە سەر کوژرانی دوو لایەنگری خۆی لە قەزای پێنجوێنی باشووری کوردستان، هاتە دەنگ و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد.

رۆژی چوارشەممە ١٣ی نیسان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەزای پێنجوێنی باشووری کوردستان بە ناوی "کەماڵ شێخ سادە" و "سدیق ساڵیاوا" لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە رفێندران و دواتر تەرمەکەیان لە نزیک گوندێکی پێنجوێن دۆزرایەوە، لە کاتێدا چەند فیشەکێکیش لە جەستەیان درابوو.

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕان ناوهێنانی ئەو دوو کەسە وەک "هەڤاڵی تێکۆشەر" و دڵسۆزی پارتەکەیان، رایگەیاند: "ئەو كەسانەی ئەو كردەوەیان ئەنجام داوە دەیانەوێت ئەوە بڵێن كە ئێمە رێگا نادەین كە قەزای پێنجوێن ببێتە دەروازەی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن كە نە تەڤگەری ئێمە و نە گەلەكەشمان رێگا بەوان نادەن كە ئەم قەزایە ببێتە هێلانەی ئاژاوەگێڕ و تیرۆریستان".

مەجلیسی پژاک لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە بکەرانی ئەو رووداوە کردووە و رایگەیاندووە: "ئێستا بكەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە لە لامان روون نەكراوەتەوە و بۆ روونكردنەوەشی هەوڵەكانمان بەردەوامە و ئەو بەڵێنەش دەدەین، لە ئەگەری ئاشكرابوونی بكەرانی ئەو كردەوەیە كە سەر بە چ لایەن، هێز و گرووپێك بێت، ئەوا بە توندی تۆڵەیان لێدەكەینەوە."

سەرچاوەکانی نزیک لە پژاک دەڵێن؛ پێشتر ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی پەیوەندی "کەماڵ شێخ سادە" لە گەڵ ئەو پارتە و یارمەتیدانی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پەڕیوەی هەرێمی کوردستان دەبوون، چەندین جار هەڕەشەیان لە ناوبراو کردووە و جارێکیش تەقەی لێ کراوە.

 

پەیوەندی‌دار:

سەلاس و باوەجانی؛ تێکهەڵچوونی قورس هاتە ئاراوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا: هیچ جیاوازییەک لەنێوان پەکەکە، پەیەدە و پژاک دانانێین

پژاک: "ئەندامێکی مەجلیس و دوو گەریلامان شەهید بوون"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

عیرفان ڕەهنەمون ساڵی 1973ی زایینی لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. فەڵسەفەی ڕۆژئاوای لە زانکۆی شاری ئەسفە