بابەتی گەرم:

چەند بەلەمێک بە ٤٠٠ پەناخوازەوە نوقم بوون

Monday, April 18, 2016



NNSROJ- لە دەریای سپیدا چەند بەلەمێک بە ٤٠٠ پەناخوازەوە نوقم بوون کە بەنیاز بوون لە میسرەوە خۆیان بگەیەننە ئیتالیا.

ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان دەڵێن؛ چوار بەلەم کە بە گشتی ٤٠٠ پەناخوازیان تێدا بووە و ویستوویانە لە کەنارەکانی میسرەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتی ئیتاڵیا، لە دەریای سپیدا نوقم بوون.

سەرچاوەکان دەڵێن؛ هەر چوار بەلەمەکە ئەمڕۆ و ماوەیەک دوای کەوتنەڕێیان، لە نزیک کەنارەکانی میسر نوقم بوون.

زۆربەی سەرنشینانی بەلەمەکان خەڵکی وڵاتانی سۆمالی، ئەتیۆپیا و ئەریترەن و بە گوێرەی میدیاکانی سۆمالیش؛ تا ئێستا توانراوە تەنها ٢٩ کەس رزگار بکرێن.

باڵوێزی سۆمالی لە میسر، لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی عەرەبیی ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری خنکانی نزیکەی ٤٠٠ سەرنشینی ئەو بەلەمانە دەربڕیوە.


پەیوەندی‌دار:

لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستانەوە تا وازهێنانی وەزیرە تورکەکەی سوێد

سەرۆکی CHP: تورکیا بووە بە فێرگەی راهێنانی خۆکوژان

پەیەدە ئەمجارەش بۆ جڤینەکەی "ژنێڤ" بانگێشت نەکرا

دەکرێ لە منداڵدانی هەڵبژاردنی ئامریکاوە کۆرپەیەکی ئەتۆمیی بێتەدەر

SKY News: ناوی ٢٢ هەزار ئەندامی داعشمان کەوتوەتە دەست

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە