ڕۆژهەڵاتی کوردستان: مانگرتن بەرفراوانتر دەبێت

Monday, April 18, 2016



NNSROJ: لە بەردەوامی مانگرتنی کاسبکارانی شاری بانە، کاسبکارانی پارێزگاکانیتری رۆژهەڵاتی کوردستانیش پەیوەست بە ناڕەزایەتیەکان بوون.

ئەمڕۆ 30ی خاکەلێوە لەکاتێكدا مانگرتنی کاسبکار و دووکاندارانی بازاڕی شاری بانەی پارێزگای سنە پێی نایە رۆژی سێیەمەوە، کە بازاڕیانی شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێش تێکەڵ بەو نارەزایەتییە بوون. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شڕۆڤەی رۆژی راگەیاند؛ سەرەڕای هەوڵەکانی بەرپرسانی پارێزگەی کوردستان، مانگرتنەکەی کاسبکار و دووکاندارانی شاری بانە پێی نایە ڕۆژی سێهەمەوە. ژمارەیەکی زۆر کاسبکار و دووکانداری بازاڕی بانە، لە رۆژی شەممە ١٦ی ئاپریل(28ی خاکەلێوە)ەوە و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست داخرانی دەروازەکانی سنوور و گرانبوونی کرێ بار و کرێ دووکان، مانیان گرتووە و دووکانەکانیان داخستووە. 

مانگرتووان داوایان لە بەرپرسانی پارێزگای سنە کردووە؛ بە زووترین کات رێوشوێنی پێویست بۆ کردنەوەی دەروازەکانی سنوور بگرنەبەر. عەلیڕەزا ئاشناگەر جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگاری سنەیش رایگەیاندووە: "بە هۆی ئەوەی دەروازەکانی سنوور و گوزەرەکانی کۆڵبەران سەرچاوەی بژیو و داهاتی خەڵکێکی زۆری ئەو پارێزگایەن، هەوڵدەدەن بەدواداچوون بۆ کردنەوەی سنوور بکەن". بەڵام وەک خۆی دەڵێ؛ ناتوانن لە ئێستاوە کاتێکی دیاریکراو بۆ کردنەوەی سنوورەکان دەستنیشان بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ بازاڕیانی شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێش تێکەڵ بەو ناڕەزایەتیانە بوون و دوکان و بازاڕیان داخستووە.

ئیدریس بازاڕیەکی شاری سەردەشت بە ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژی راگەیاند " داخستنی سنوورەکان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و ئاستی داهاتی ئێمە هەبووە. بەرهەمی ناوخۆیی بۆ ئابووری ئێران چەندە گرینگە ئەو سنوورانەش ئەوەندە بۆ ئێمە گرینگە، چوونکە هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتمان نییە، بەر لەداخستنی ئەو سنوورانە دەبێ بیر لەبژێوی ژیانی ئێمە بکرێتەوە".

هەروەها بەشێک لە بازاڕیانی شارەکانی مەریوان، پیرانشار و مەهابادیش لەگەڵ ئەوەن کە پەیوەست بن بە ریزی مانگرتووانەوە.

"هێمن" بازاڕییەکی شاری مەهاباد، کە لە تاناکۆڕا دووکانی کەرەستەی جوانکاری هەیە، لەو بووارەوە بە ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژی راگەیاند" داخستنی ئەو سنوورانە کاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر کەسابەتی ئێمە، ئەو نەورۆزە بازاڕم کەمتر بوو، چوونکە کەلوپەلی تازە بەشێوەی پێویست لە دوکانەکەمدا نەبوو، بەڵام بەداخەوە نەبوونی سەندیکا و سنفی سەربەخۆ بووتە هۆکاری نەبوونی یەکریزی و یەکدەنگی لەنێوان بازاریاندا ".

نزیکەی شەش مانگە جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورە رەسمی و ناڕەسمییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کزی داوە و بەرپرسانی هەرێمیی کۆماری ئیسلامیش دەڵین؛ دەیانەوێ خەڵک بەرەو بەکارهێنانی کاڵا و بەرهەمی ناوخۆیی هانبدەن. 

کاسبکاریی سەر سنوور و هاوردەکردنی کەلوپەلی کارەبایی و شتومەکی نێوماڵ، پیشەی سەرەکیی دانیشتووانی سەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستانە. ساڵانە دەیان هەزار گەشتیاری ئێرانی بۆ کڕینی شتومەک ڕوودەکەنە بازاڕچەکانی سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئـ .ب






پەیوەندی‌دار:

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

عیرفان رەهنموون: لە پێوەندی لەگەڵ "ڕاسان" تا ئێستا یەک ڕەخنەی زانستییم نەدیتووە

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ورمێ

حافز نازری: هونەرمەندان بێ پشتیوان و تەنیان

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

عیرفان ڕەهنەمون ساڵی 1973ی زایینی لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. فەڵسەفەی ڕۆژئاوای لە زانکۆی شاری ئەسفە