بابەتی گەرم:

شاهۆ حوسێنی

چاوان، لە قوربانییه‌وە بۆ قوربانی

Sunday, May 15, 2016


(شرۆڤەی دەرکەوتەی  چاوان، بە کەڵکوەرگرتن لە پارادایمی هەناوی شاراوەی ژاک لاکان)

ژاک لاکان بۆ هەناوی شاراوەی مرۆڤ قایل بە پێکهاتەیەکی هاوشێوەی پێکهاتەی زمانە، ئەو لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەر ئەو پێوەندیی دال و مەدلوولییه‌ی کە بەسەر زمان‌دا حاکمە، بەسەر پێکهاتەی هەناوی شاراوەی مرۆڤیش‌دا حاکمە، یانی هەر بەو جۆرەی کە کەڵکوەرگرتن لە دالگەلێک وەک کۆی دەنگەکان و وشەکان، مەدلوولگەلێکی بە چەشنی مانا و واتا لە دەروونی بیسەر ساز دەکا، هەناوی شاراوەی مرۆڤیش لەکاتی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ دالگەلێکی وەک بۆن، تام، سیما و روخسار، مەدلوولگەلێک بە شێوەی بیرەوەری لەرابردوو لە هەناویدا دەژیێتەوە، لاکان لەسەر ئەو باوه‌رەیە هەر بەو جۆرەی کە زمان یەکەگەلێکی هیمایی و سیمبۆلیک لەخۆ دەگرێ، هەناوی شاراوەی مرۆڤیش لەخۆگری یەکەگەلێکی هێمایی و سیمبۆلیکە کە بەرهەمی کۆی مەیل و ئارەزووگەلێکی وەدینەهاتووی مرۆڤ و تاکەکانە کە بەشێوەی هێما و کۆد پاشەکەوتیان دەکات.

گومان لەوەدا نییه هەریەک لەمە، لانیکەم بۆ یەکجاریش بێ، ئەوەمان تەجرەبە کردووە کە کارێک یان کردەوەیه‌کمان لێ روو بدات، بە هەڵکەوت که لە هەلوومەرجی ئاسایی‌دا دەرکەوتنی ئەو کردارە لەمە مەحاڵە، یان ئەوەیکە برێ جار وشە یان رەستەیەکی بڵێین کە تەما و نییەتی گوتنیمان نەبووە، بێگومان لە وەها دۆخیک‌دا رێرەوێک بەسەر شعوور و کردەوەماندا حاکمە کە فرۆید ناوی ناوە "دەروونی شارواوە". لەراستی‌دا دەروونی شاراوە مەکۆی تامەزرۆیی ئاوات و ئارەزوە سەرکووتکراوەکانمانە، ئەو بەشە لە دەروونی تاک سەرەکیترین و سەرەتاییترین بەشی دەروونی مرۆڤه، ئەو پیکهاتەیە کێشە و قەیرانەکان رێک بەو شێوەیه کە هەن لە خۆی‌دا پاشەکەوت دەکا، بە پێی قاعیدە گەلیکی لۆژیکی بەدیهاتوە و بۆ گونجاندن و بەردەوامکردنی خۆی هەموو ئەو هۆکارگەلەی کە دەبێته هۆکاری سازگارنەبوونی سووژە لە ناو دەبات، فرۆید لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەروونی شاراوەی مرۆڤ مەکۆی هەموو ئارەزوو و هزرەکانی مرۆڤە کە بە کەڵکوەرگرتن لە کەرەسەگەلی ئاسایی مەجالی دەستپێراگەیشتنمان پێیدا نییه، بەڵکە تەنیا بە کەڵکوەرگرتن لە رێکخراوە شارەوەکانی وەک "لەبیرکردن"، "هەڵەی زمانی" و " لێک‌ترازانی زمانی" لەدەرەوەی ئیرادە و دەسەڵاتی مرۆڤ خۆ دەردەخات. ژاک لاکان، بەکەڵکوەرگرتن لەو بۆچوونەی فرۆید، مۆدیلی خۆی دادرێژێت و پەرەی پێ‌دەدات.
 تایبەتمەندییه‌کانی دەروونی شاراوەی لاکانی بریتیه لە:
١- پرۆسەی دەروونی شاراوەی مرۆڤ هیچ پێوەندیه‌کی لەگەڵ زەمان نییه‌ وهاورێ لەگەڵ زەمان ئاڵوگۆری بەسەردا نایە،
٢- پرۆسەی دەروونی شاراوەی مرۆڤ بە پێی راستەقینەکان بەدی نایە، بەڵکە شوێنکەوتووی بنەمابوونی لەزەتتە،
٣- پرۆسەی دەروونی شاراوە پاشەکەوتکردنی زانیارییه‌کان بەبێ لێکجیاکردنەوەی راستییه‌کان لە ناراستییه‌کان بەرێوە دەبات،
لاکان لەسەر ئەو باوەرەیە که کردەوەکانی مرۆڤ لە ژێر کارتێکردنی دەروونی شاراوە، بەو تایبەتمەندیانەی باسیان لێوە کرا، سەر هەڵدەدەن. بۆ وێنە مەیلی کوڕی لاو بۆ پێوەندیگرتن بە ژنان و کچانی بە تەمەنتر لە خۆیان چ بە شێوەی خۆشەویستی یان بە شێوەی زەماوەند، هەوڵێکە بۆ دامرکاندن و لەناوبردنی ئاڵۆزیی سەرچاوەگرتوو لە قەیرانی دابران لە دایک،
یان بە پێچەوانە، پێوەندیگرتنی کێژی لاو به کور و پیاوی بە تەمەنتر لە خۆی، چ بە شێوەی خۆشەویستی یان بە شێوەی زەماوەند، هەوڵیکە بۆ دامرکاندن و لەناو بردنی ئالۆزیی سەرچاوەگرتوو لە قەیرانی دابران لە باوەک،

ئاکام:
ئەوەی لە ماوەی سەرهەڵدان و دەرکەوتنی، دەرکەوتەی شووکردنی چاوان بە مەلا عەبدولەتیف هاتە ئاراوە، درخەری ئەو راستییهیره‌ کە چاوان لە لایه‌ک وەک کچێک بوو بە قوربانیی کولتوور و نەریتی پیاوسالاری ئیسلامی ـ کە روانگەیەکی کەرەسە تەوەرەی هەیە بەرامبەر بە ژن  ـ و لەلایەکی تریش قوربانیی ژیان و مێتۆدی سەقەتی پێ‌گەیشتن و ژیان لە کۆمەڵگه‌یەکی فەشه‌ل لەبواری زانستی تەربییه‌ت و پێگەیاندنە، کەش و هەوایەک کە پێکهاتەی دەروونی شاراوەی چاوانی وەک مرۆڤێک و وەک تاکێک ئامادە کرد تا ئەو شێوە ژیانە هەڵبژێرێت.

 

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱