بابەتی گەرم:

دوای ساڵ و نیوێک خۆ حەشاردان لە باڵوێزخانەیەکدا

Sunday, February 2, 2014


NNSROJ:
زیاتر لە ١٨ مانگە دامەزرێنەر و بەرپرسی سایتی "ویکی لیکس" جوولیان ئاسانژ، بەهۆی ئەوەی دەزگای دادوەریی سوێد داوای دەستبەسەرکردنی کردووە، لە باڵوێزخانەی ئێکوادۆردا خۆی حەشار داوە و سیاسەتمەدارانی سوێدیش داوا لە دامەزراوە حقووقییەکانیان دەکەن کۆتایی بەم دۆخە ڕاوەستاوە بهێنرێ.



دامەزرێنەر و بەرپرسی یەکەمی سایتی "ویکی لیکس" جوولیان ئاسانژ، ساڵی ٢٠١٠ و بە مەبەستی ئاشکراکردنی زنجیرەیەکی نوێ لە بەڵگە نهێنییەکانی دامودەزگا دەوڵەتییەکانی ئەمریکا، سەردانی سوێدی کرد.

سەردۆزگەری دادگەی "تینگس رێت"ی ستۆکهۆڵم، بە بەهانەی ئازادرانی جنسی و دەستدرێژی بۆ سەر دوو هاووڵاتیی ژن، بڕیاری دەستبەسەر کردنی ئاسانژی دەرکرد.


ناوبراو، کە لە ڕێگەی پارێزەرەکانیەوە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە، لەو کاتەوە پەنای بۆ وڵاتی ئینگلیز بردووە و ساڵ و نیوێکیشە، لە باڵوێزخانەی ئێکوادۆردا لە شاری لەندەن خۆی حەشار داوە.

لێپرسراوی کاروباری دادمەندیی پارتی لیبڕاڵی سوێد یووهان پێرشۆن، لە پرۆگرامی "ئاگێندا"ی کەناڵی دووی وڵاتەکەیدا داوای کرد کۆتایی بەو دۆخە ڕاوەستاوەی دۆزی جوولیان ئاسانژ بهێنرێ. ناوبراو، کە ئەندامی کۆمیسیۆنی دادی پارلەمانی سوێدیشە، پێی وایە سەردۆزگەر دەبوو درێژە بە هەوڵەکانی بدا بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە.

ـ ئەمە بابەتێکی ڕێزپەڕ و تایبەتە، بۆیە دەکرێ بیر لەوە بکەینەوە کە داخوا ناکرێ سەردۆزگەر بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێ، جارێکی دیکەش شەن و کەوی بابەتەکە بکا؛ لێپرسراوەکەی پارتی لیبڕاڵ وای گوت و ئەندامێکی بیرۆی پارێزەرانیش پێی وایە زەمینەی کۆتایی هێنان بەم دۆخە لە ئارا دایە.

ئاننێ ڕامبێری، لە ئەندامانی بیرۆی پارێزەرانی "ئادڤۆکات سامفودنێت"، پێی وایە "بۆ ئەوەی ئەم گاڵتەجاڕییە کۆتایی پێ بێ، دەبێ مرۆڤ هێندێک پراگماتیک بێ. دەکرا [لایەنە پەیوەندیدارەکان] بچنە لەندەن و لەوێ لێپرسینەوەی خۆیان بکەن."

جوولیان ئاسانژ، دامەزرێنەر و بەرپرسی سایتی "ویکی لیکس"، ڕایگەیاندووە کە باوەڕی بە دەزگای دادی سوێد نییە و گومان دەکا، ئەم دۆزە بەهانەیەک بێ بۆ ڕادەست کردنەوەی وی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سایتی ویکی لیکس کە سێرڤێرە سەرەکییەکانی لە سوێدە، تا ئێستا سەدان هەزار لاپەرە بەڵگەنامەی نهێنیی لەسەر شەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەفغانستان و عێراق، هەروەها پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی جیهان بڵاو کردۆتەوە و بەو هۆیەوەش، لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکاوە، وەک "هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی" ئەو وڵاتە چاوی لێدەکرێ.

ک.م

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

١٣ بابەت لە سەر ڕاپەڕینی وەرزێرانی موکریان و خەڵکی بۆکان لە سەردەمی موسەدیق (بابەتی حەوتەم)


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

گەلێک دەوڵەت ، ئەوانەی کە ئەندامی ناتۆن و لەگەڵ ترکەکان کار دەکەن و پێوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە دەیانەوێ نێوانی ڕۆژئاوا

پێنج‌شەمە ۱۲رەزبەر۱۳۹۷/ ۲۳:۳۳