"دوو قامک، سێ پەراسوو و پشت سەری کەبوودوەند شکاوە"

Monday, April 21, 2014


NNSROJ
: پ. حوسێنی کە ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ئێڤی تاران چاوی بە کەبوودوەندی هاوسەری کەوتووە، رەوشی ئەو گیراوە کوردە بە نالەبار وەسف دەکات و باس لە نیگەرانی خۆی لەمبارەوە دەکات.

زانرا کە ئەمڕۆ دووشەممە، پەریناز حوسێنی، هاوسەری محەمەدسدیق کەبوودوەند، پاش پێداگرییەکی زۆر، لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران چاوی بە هاوسەرەکەی کەوتووە.

ناوبراو لەمبارەوە بە هەواڵدەری ر.م.م.ک.ی راگەیاندووە کە محەمەدسدیق کەبوودوەند لە رەوشێکی تەندروستی نالەبار دایە و ئەمڕۆ یەکسەر لە نەخۆشخانەی گرتووخانەوە بۆ ژووری ملاقات هێنراوە.

کەبوودوەند لەو ملاقاتەدا بە هاوسەرەکەی گوتووە کە ١٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ناو گرتووخانە بە باتووم، مست و پێلاقە هێرشیان کردۆتە سەر و وێڕای جنێو و سووکایەتیکردن، لێیان داوە و برینداریان کردووە.

سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان[RMMK] لە ئاکامی هێرشەکەدا بێهۆش کەتووە و کاتێک لە نەخۆشخانە وەهۆش هاتۆتەوە زانیویەتی کە دوو قامکی قاچی چەپ، سێ پەراسوو و پشت سەری شکاوە، گورچیلەی تووشی خوێنڕیزی بووە و سەریشیان تاشیوە.

هاوسەری کەبوودوەند نیگەرانی قووڵی خۆی لەمەڕ ڕەوشی تەندروستیی کەبوودوەند دەربڕیوە و داوای کردووە کە ناوبراو لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی گرتووخانە دەرمان بکرێ و ئەگەر ئەو ئیزنە نەدرێ، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسیاریی چارەنووسی هاوسەرەکەی دەزانێ.

هێرشەکە رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوە لە بەندی ٣٥٠ی گرتووخانەی ئێڤینی تاران ڕووی داوە و لە ئاکامدا جگە لە کەبوودوەند و گیراوێکی سیاسیی تری کورد بە ناوی سمکۆ خڵقەتی، زیاتر لە ٣٠ گیراوی سیاسی و مەدەنیی ئێرانیش بریندار ببوون.

محەممەد سدیق کەبوودوەند، بە "باوکی مافی مرۆڤ" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە، بە هۆی دامەزراندنی RMMK و کاری ڕۆژنامەنووسی، لە ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە.

ناوبراو کە بە ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە، لە ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانی بوونیدا، تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی وەک پڕۆستات، هەوکردنی سییەکان، چڵکی ریخۆڵە و هتد بووە و سەرباری ئەوەش، ئەمجار لە ناو گرتووخانە، کەوتۆتە بەر لێدان و کوتان.

لاپەڕەیەکی تایبەت بە کەبوودوەند


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

١٣ بابەت لە سەر ڕاپەڕینی وەرزێرانی موکریان و خەڵکی بۆکان لە سەردەمی موسەدیق (بابەتی حەوتەم)


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

گەلێک دەوڵەت ، ئەوانەی کە ئەندامی ناتۆن و لەگەڵ ترکەکان کار دەکەن و پێوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە دەیانەوێ نێوانی ڕۆژئاوا

پێنج‌شەمە ۱۲رەزبەر۱۳۹۷/ ۲۳:۳۳