بابەتی گەرم:

ئاڵمان؛ تورکیا و گروپە ئیسلامییەکان هاوفکرن

Wednesday, August 17, 2016



NNSROJ: بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی، کە بە هەواڵدەریی ئاسۆشەیتت پرێس گەیشتووە، حکومەتی ئاڵمان تورکیای وەکوو "ناوەندی سەرەکی چالاکی گروپە ئیسلامییەکان" ناوبردووە.

لەو بەڵگەنامەیەدا حکومەتی ئاڵمان ئاماژەدەکات کە حکومەتی تورکیا بە گوتە و کردەوە لایەنگری لە گروپگەلی ئیسلامی وەکوو ئیخوانولموسلمین و حیماس دەکات و دەشڵێت کە تورکیا پاڵپشتی لە گروپە ئیسلامییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دەکات و ئەوە نیشانەی "نزیکی ئایدۆلۆژیکی" ئەو حکومەتە و گروپە ئیسلامییەکانە.

لەو بەڵگەنامە نهێنییەدا هاتووە :" دووابەدووای بە ئیسلامی بوونی هەنگاو بە هەنگاوی سیاسەتی دەرەوە و ناوەوەی ئانکارا، تورکیا بووەتە ناوەندێک بۆ چالاکی گروپە ئیسلامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو ڕاپۆڕتە، خوازیاری ئەوە بووە کە حکومەتی ئاڵمان بە فەرمی ئەو بابەتە شیکاتەوە.

بەگوتەی ڕاگەیەندنەکانی تورکیا وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە" ئاشکرایە کە گروپی تیرۆریستی پەکەکە کە تا ئێستاش تورکیا دەکاتە ئامانجی چالاکییەکانی، هاوئاهەنگی لەگەڵ کەشی سیاسی ئاڵمان هەیە، وڵاتێک کە بە هەبوونی دوو پێوەری بەناوبانگە، ئەوەش دەبێتە هۆکاری هاتنە کایەی ئەو دەنگۆیانە".

ئەو بەڵگەنامە نهێنییەی کە ئاشکرابووە، ڕاپۆڕتی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمانە لە وڵامی پرسیارێکی پاڕتی چەپخوازی ئەو وڵاتەدا. 

سەڤیم داغدالەن نوێنەری بەڕەگەز تورکی پەرلەمان ئاڵمان و وتەبێژی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پاڕتی چەپخوازی ئاڵمان لەو بووارەوە ڕایگەیاندووە" ئێوە ناتوانن لەگەڵ ئەردۆغان وەکوو شەریک و برابەشی پلە یەکی ئاڵمان، یەکییەتی ئەوروپا و ناتپ هەڵسوکەوت بکەن، لە هەمانکاتدا لە بەڵگەنامەیەکدا وەکوو لایەنگری تیرۆریزمی ئیسلامی ناوی بێنن".

حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان تا ئێستا لەقسەکردن سەبارەت بەو بەڵگەنامە نهێنییە خۆیان پاراستووە. بەڵام وتەبێژی حکومەتی ئاڵمان ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکەی تورکیا بە چاوی شەریکێک لەرێگەی بەرئەنگاربوونەوە لەگەڵ گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەبینێت.


پەیوەندی‌دار:

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

تەقینەوەی خۆکوژی لە حەسەکە؛ لانیکەم ۲۲ کەس گیانیان لەدەست داوە

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە