بابەتی گەرم:

ڕۆژئاڤا؛ هێرشەکانی سوپای سوریا بەتوندی وڵامدەدرێنەوە

Monday, August 22, 2016



NNSROJ: دووای ڕاوەستانی چەند کاتژمێرەی تێکهەڵچوونەکانی شاری "حەسەکە" ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی ئاگۆست، ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و چەکدارانی لایەنگری بەشار ئەسەد بەگوڕتر لە پێشوو دەستی پێکردەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نوچە و شرۆژڤەی ڕۆژ گەیشتووە، لەئێستادا تێکهەڵچوونەکان لە گەڕەکەکانی "نەشوەتولشەرقییە" و "حەی مەساکن" چڕبوونەتەوە و یەکینەکانی پاراستنی گەل هەندێک خاڵی ستراتژیکیان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

ئاژانسی هەواڵدەریی هاوار سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی ٢١ی ئاگۆست ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکان ١٧ چەکداری لایەنگری بەشار ئەسەد کوژراون و ١٢ کەسیان لەلایەن یەپەگەوە بەدیل گیراون.

یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە لەو بووارەوە بە ئاژانسی هاواری ڕاگەیاندووە کە لەنێوان کوژراوەکاندا ئەندامانی "حیزبوڵڵای لوبنان"یشی تێدایە.

ڕۆژنامەنوس ئەکرەم ساڵح کە لە شاری حەسەکەیە، بە ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژی ڕاگەیاند کە تۆپخانەکانی حکومەتی سوریا بەچڕی ناوچەکانی ناوەند و باشووری شاری حەسەکەیان تۆپباران کردووە. ئەو ڕۆژنامەنوسە سەرەرای پشتراستکردنەوە فڕینی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا نەسەر ئاسمانی شاری حەسەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە تا ئێستا (دووایین کاتژمێرەکانی ڕۆژی ٢١ی ئاگۆست) هیچ ناوچەیەک بۆردومان نەکراوە.

بەپێی هەندێک هەواڵی پشتراستنەکراوەش چەند کەس لە چەکدارانی لایەنگری سەرۆککۆماری سوریا لە گەڕەکی "حەی مەساکن" خۆیان ڕادەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل کردووە.

تەشەنەسەندی تێکهەوڵچوونەکان لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە هەندێک لە ڕاگەیەندنەکان باسیان لە هاتنە کایەی ڕێککەوتنێک لەنێوان دوولایەن دەکرد.

یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاڤا ئایتان فەرهاد ئەو هەواڵانەی ڕەدکردەوە و پێداگریکرد کە تا ئێستا هیچ دانوستاندنێکی فەرمیی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی سوریا ئەنجام نەدراوە.

ئایتان فەرهاد سەبارەت بە ڕۆڵی بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی سوریا، جەختی کردەوە کە ئەوان تا ئێستا لەوبووارەوە هیچ تێبینییەکیان نەبووە.



ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە فرانس پرێس بەگێرانەوە لە یەکێک لە کاربەدەستانی سەربازی حکومەتی سوریا ئاشکرایکردبوو کە فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای سوریا سازاون.

ئەو بەرپرسە کە نەیویستبوو ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە فرانس پرێسی ڕایگەیاندبوو کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی هاتووەتەدی شەڕ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕادەوەستێت و دوولایەن "حەپول"(دەگەڕێنەوە سەر جێگەی هەوەڵیان) دەدەن.

ئایتان فەرهاد سەرەرای ڕەدکردنەوەی گوتەکانی ئەو بەرپرسە سورییە، ڕایگەیاند کە نە هیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەن و لە ئەگەری درێژەی هێرشەکانی سوپادا بەتوندی وڵامیان دەدەنەوە.

لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تێکهەوڵچوونەکاندا، هیزەکانی پاراستنی گەل، هێزەکانی ئاسایش و خۆبەخشەکانی ڕۆژئاڤا توانیویانە گەڕەکەکانی "نەشوەی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاڤایی و مەساکن و بەشێک لە غەویران" بخەبە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و هێزەکانی سوپای سوریا و چەکدارانی لایەنگری بەشار ئەسەد لە چووارگۆشەی ئەمنیدا گەمارۆ بدەن.

یەکینەکانی پاراستنی گەل لەمانگی ژوئەنی ساڵی رابردوو دووای شکستهێنان بە هێرشەکانی داعش توانیان ٨٠ لەسەدی شاری حەسەکە بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، لایەنگرانی بەشار ئەسەد تەنیا کۆنترۆڵی چووار گۆشەیەکی ئەمنی و گەڕەکی غوویران لە باشووری ئەو شارەیان لەدەستدایە.

ژمارەی دانیشتووانی شاری حەسەکە زیاترە لە ١٨٨ هەزار کەس و بەوپێیە دووهەمین باژاری مەزنی پارێزگای حەسەکەیە دووای شاری قامشلوو. سەرەرای ئەوەی ئەو شارە ژمارەی دانیشتووانی لە شاری قامشلوو کەمترە بەڵام لەلایەن حکومەتی سوریاوە هەژماری ناوەندی سیاسی و سەربازی بۆکراوە و لەسەرەتای دەستپێکی قەیرانەکانی ئەو وڵاتەوە، سوریا هەوڵی داوە کۆنترۆڵی ئەو شارە لەدەستنەدات.


پەیوەندی‌دار:

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

ڕۆژئاوا لەژێر هێرشی سوپای تورکیادا

تەقینەوەی خۆکوژی لە حەسەکە؛ لانیکەم ۲۲ کەس گیانیان لەدەست داوە

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱