یەپەگە: خاکی خۆمان جێناهێڵین

Wednesday, August 24, 2016



NNSROJ: ڕێدور خەلیل وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەکاردانەوەیەکدا سەبارەت بەدەنگۆی پاشەکشەی هێزەکانیان لە ڕۆژئاڤای چەمی فوڕات ڕایگەیاندووە "هێزەکانمان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و خاکی خۆشمان بەجێناهێڵین".

هەروەها ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی ڕێوەبەری تەڤدەم لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا نوسیویەتی" تا ئێستا ئامریکا بە فەرمی داوای لە ئێمە نەکردووە کە هێزەکانمان لە ڕۆژئاڤای چەمی فوڕات بکشێنینەوە".

سەرۆک وەزیرانی تورکیا،بێن عەلی یەلدرم ڕۆژی چووارشەممە لەمیانەی گفتوگۆکردن لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکادا پێداگری کرد کە تورکیا ناتوانێ دروستبوونی هێمایەکی سەربەخۆی کوردی لە باکووری سوریا قبوڵکات و یەکییەتی خاکی سوریا دەبێ بپارێزرێت.

جۆ بایدێن جێگری سەرۆککۆماری ئامریکاش لەبووارەوە ڕایگەیاندووە "دەبێت هێزەکانی یەپەگە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چەمی فوڕات و ئەگەر ئەو کارە نەکەن بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی ئامریکایان لەپشت نابێت".

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەلێدوانێکدا بۆ ڕاگەیەندەکان سەبارەت بەو گوتانەی بەرپرسانی تورکیا و ئامریکا ڕایگەیاندووە " دەستتێوەردانی تورکییە لە جەرابلوس دوژمنکارانەیە. ئامانجی سەرەکی ئەوان کوردە نەک داعش".

ڕێدور خەلیل سەبارەت بە پاشەکشەی هیزەکانیان لە ڕۆژئاڤای چەمی فوڕات گوتوویەتی" ئەو هێزەی ئێمە کە لە نێو هێزەکانی سوریای دێموکراتیکدا لەوبەری چەمی فوراتن، لەوێ لەسەر خاکی خۆمانن. نە تورکییە و نە هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە لەسەر چۆنیەتی جموجۆڵی یەپەگە بڕیار بدا و داوای پاشەکشە لە ئێمە بکات".

هاوکات لەلێدوانێکی جیادا، وەزارەتی کارووباری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە " هەڵوێستی ئێمە لەسەر یەپەگە نەگۆڕاوە و ئێمە لەنزیکەوە پەیوەندیمان بە فەرماندەکانی یەپەگەوە هەیە".

پێشتر ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پاڕتی دیموکراتی گەلان، سەبارەت بە دەستپێکی هێرشی "قەڵغانی فوڕات" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نووسیوبووی " تورکیا وەکوو داعش، لەزەلی سوریادا ڕۆدەچێت".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چووارشەممە لەپرێسکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ جۆ بایدێن جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا بێ ئاماژەی ڕاستەوخۆ بە گوتەکانی ساڵح موسلم ڕایگەیاند " هەندێک کەس دەڵێن بۆ هێزەکانی تورکیا ئەو ڕووداوە یا فڵاون ڕووداو ڕوودەدات، نا ، ئێوە دەبێ بیر لەوە بکەنەوە کەچی بۆخۆتان ڕوودەدات ".

هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا کە لەژێر ڕکێفی حکومەتی تورکیادان، ڕۆژی ٢٤ی ئاگۆست توانیان شاری جرابلۆس کەلەژێر دەستەڵاتی داعشدابوو کۆنترۆڵ بکەن.

ئۆپەڕاسیۆنی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دووای ئەوە دەستی پێکرد کە هیزە تایبەتەکانی سوپای تورکیا بە پاڵپشتی تۆپخانە و چەکی قورس هێرشیانکردە سەر بارەگاکانی داعش و سنووری سوریایان بڕی، بەمەش ڕێ خۆشکەربوون لەبەردەم هێرشی ویشکانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن.

بە گوتەی حکومەتی تورکیا ئامانج لەدەستپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنی "قەڵغانی فوڕات" تەنیا بەرئەنگاربوونەوەی داعش نییە، بەڵکوو سوپای ئەم وڵاتە بەنیازە رێگری بکات لە بەرفراوانبوونەوەی پانتای سنووری کوردەکان لە باکووری سوریا.

ئ.ب

پەیوەندی‌دار:

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

ڕۆژئاوا لەژێر هێرشی سوپای تورکیادا

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

عیرفان ڕەهنەمون ساڵی 1973ی زایینی لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. فەڵسەفەی ڕۆژئاوای لە زانکۆی شاری ئەسفە