بابەتی گەرم:

حافز نازری: هونەرمەندان بێ پشتیوان و تەنیان

Friday, August 26, 2016



NNSROJ: حافز نازری، لەکاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە چەت خستنەوەنێو بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی "نەوتراوەکان" لە شاری "یەزد" لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " ئەو کاتەی کۆنسێرتی نەوتراوەکان بەو شێوە مەزڵومانەیە کەوتە بەردەم ‌هەڕەشە و دەستدرێژی، بیرم لەوەدەکردەوە کە هونەرمەندبوون و هونەرمەندمانەوە چ ئەرکێکی دژوارە، ئەویش لە وڵاتێک کە هونەرمەندان تەنیا و بێ پشتیوانن".

کۆنسێرتی هاوبەشی شارام نازری ئاوازخوێنی ناوداری کورد و کوڕەکەی حافز نازری، سەرەرای ناڕەزایەتی ژمارەیەک لەدانیشتووانی شاری "تەفت"ی پارێزگای یەزد، کە بەنیاز بوون ڕێگەری بکەن لە بەڕێوەچوونی کۆنسێڕتەکە، بەڕێوەچوو.

ڕۆژی ۲۴ی ئاگۆست هەواڵدەریی ئیلنا بەگێرانەوە لە بەڕیوەبەری چالاکییەکانی شارام نازری نوسیبووی" ژمارەی لە دانیشتووانی شاری تەفت بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی نەوتراوەکان، لەدەرەوەی هۆڵی کۆنسێڕتەکە کۆبوونەتەوە و خەریکی "نوێژ کردن"ن.

بە گوتەی ڕاگەیەندنەکانی ئێران هونەرمەندەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر نەیانتوانیوە بچنە ناو هۆڵی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە.

مانگی ڕابردووش کۆنسێڕتی شارام و حافزی نازری لە شاری نەیشابوری پارێزگای خوراسانی رەزەوی بەهۆیی ناڕەزایەتی کەسایەتییە ئایینی توندڕەوەکان (شیعە) بەڕێوەنەچوو و هەڵپەسێردرا.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین کۆنسێڕتی هونەرمەندانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆیی ناڕەزایەتی کەسانی توندڕەوەوە بەڕێوەنەچووە و ئەوەش ناڕەزایەتی هونەرمەندان و هونەر دۆستانی بەدووایخۆیدا هێناوە.

ئایەتوڵڵا عەلەمهودا، وتارخوێنی مەشهەد و نوێنەری ڕێبەری ئێران لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی یەکێک لەدژبەرانی بەڕێوەچوونی کۆنسێڕتە و ماوەیەک لەوەپێش گوتبووی "ناکرێ لە پەنا مەزاری ئیمام ڕەزا کۆنسێڕت بەڕێوەبچێت".

عەلی جەنەتی وەزیری ئیرشادی کابینەی حەسەن ڕۆحانی وێڕای پێشوازیکردن لەو گوتەیەی عەلەمهودا ڕایگەیاند " بە حورمەتی گوتەی ئەحمەد عەلەمهودا چاوپۆشی دەکەم لە درێژەدانی بەڕێوەبردنی کۆنسێڕتەکانی میوزیک لە مەشهەد".

ئەو گوتەیەی جەنەتی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و رەخنەیەکی زۆر ڕووبەڕووی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری بووە.

حەسەن ڕۆحانی پاش ماوەیەک هێرشێکی توندی کردە سەر وەزیری ئیرشاد و ڕایگەیاند کە نابێ لەبەرامبەر توندڕەوەکاندا پاشەکشە بکرێت.

لەدووایین کاردانەوەدا حوسێن عەلیزادە هونەرمەندی ناوداری ئێرانی کە لە هۆڵی وەحدەتی تاران کۆنسێڕتی هەبووە ڕایگەیاندووە " ئەگەر میوزیک شەهیدی بوێ، من لە ڕیزی یەکەم وەستاوم".


پەیوەندی‌دار:

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

عیرفان رەهنموون: لە پێوەندی لەگەڵ "ڕاسان" تا ئێستا یەک ڕەخنەی زانستییم نەدیتووە

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ورمێ

دەستگیرکردنی کاسبکارانی کورد لە سەردەشت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە