ئۆجەلان: ئامادەم بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی

Monday, September 12, 2016



NNSROJ: دووای تێپەڕبوونی یەکساڵ و نیو لەناڕوونی چارەنوسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ، ڕۆژی ١١ی ستامبەر ناوبراو لە دوڕگەی ئیمڕاڵی چاویکەت بە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی.

محەممەد ئۆجەلان برای ڕێبەری بەندکراوی پاڕتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ لەبارەگای ناوەندی پاڕتی دیموکراتیکی گەلان لە باژاڕی ئامەدی باکووری کوردستان، ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادەیی پیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی تورکیا.

محەممەد ئۆجەلان لە پرێسکۆنفڕانسێکدا بە گێڕانەوە لە براکەی گوتی " گەر دەوڵەت ئامادە بێت، دەتوانێ کەسانی خۆی بنێرێ بۆ ئێرە و چارەسەری کێشەکان بکەین".

ناوبراو لە درێژەدا گوتی " ڕاستە کێشەکە کێشەیەکی سەخت و ئاڵۆزە بەڵام پرۆژەی چارەسەریمان هەیە و گەر دەوڵەت ئامادە بێت، دەتوانین لە شەش مانگدا ئەم کێشەیە چارەسەر کەین. ئەوەی دەستی پێ کردووە شەڕێکی کوێرکوێرانەیە و ڕەنگە هەشتا ساڵی تریش درێژەی هەبێ. چارەسەری ئەم کێشەیەش یەکلایەنە نابێت و لایەنی هەرەگەورە دەوڵەتە و گەر دەوڵەتیش دەوڵەتێکی یاسایی بێت دەتوانێ پاریزەران بنێرێ و یانیش لە رێگەی ناردنی وەڤدی پێشوو هەوڵەکان دەست پێ بکرێنەوە".

ئەم پەیامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەکاتێکدایە کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەی ڕەدکردبووە و پێداگری کردبوو کە ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەکانی لەدژی گەریلاکانی پاڕتی کرێکارانی کوردستان درێژەی دەبێت.

بیناڵی یەڵدرم ڕاشیگەیاندبوو کە سوپای تورکیا چی دیکە بەرگری لەخۆی ناکات و دەکەوێتە حاڵەتی هێرشبەرانە و ئۆپەڕاسیۆنی بەرفراوان لەدژی پەکەکە بەڕێوەدەبەن.

گفتوگۆکانی ئاشتی لەنێوان پاڕتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا، ماوەیەک دووای هەڵبژاردنی ٧ی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، سەرەرای واژۆی ڕێککەوتنی "دۆڵمەباخچه" لەنێوان حکومەت و شاندی ئاشتی ئیمڕاڵی، لە کۆتاییەکانی فێورییەی هەمانساڵدا هەڵوەشاوە.
محەممەد ئۆجەلان پەیامی ڕێبەری پەکەکەی لەناو ئاپۆڕای سەدانکەسی هاووڵاتیان، سیاسەتڤانانێک ئاشکراکرد کە ماوەیەک بوو لەدژی ناڕوونی چارەنوسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان مانیان لە خوواردن گرتبوو. لەگەڵ ئەو پرێسکۆنفرانسە ئامادەبووان کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.

چاوپێکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی تورکیا لە مانگی ماڕسی ساڵی ٢٠١٥وە ڕێگریانکردبوو لە هەرچەشنە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئۆجەلان.

دووای کودەتای سەرنەگرتووی تورکیا، چەند هەواڵێک سەبارەت بە تێکهەڵچوون لە دوڕگەی ئیمڕاڵی بڵاوبووە کە بووە بە هۆکاری زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە چارەنوسی ئۆجەلان.

ڕێبەری پاڕتی کرێکارانی کوردستان ١٥ی فێورییەی ساڵی ١٩٩٩ لە نایرۆبی پایتەختی وڵاتی کێنیا لەلایەن هێزە تایبەتەکانی سی ئای ئێی و موساد ڕفێندرا و گەڕێندرایەوە تورکیا، ناوبراو لەوکاتەوە تا ئێستا لەدوڕگەی ئیمڕاڵیدا دەستبەسەرە.


پەیوەندی‌دار:

درێژەی گرژییەکان لە شەنگال؛ کوژران و برینداربوونی ١٦ هاووڵاتی ئیزدی

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

عیرفان رەهنموون: لە پێوەندی لەگەڵ "ڕاسان" تا ئێستا یەک ڕەخنەی زانستییم نەدیتووە

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱