بابەتی گەرم:

کەمال چۆمانی

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

Sunday, October 2, 2016

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا مەسعود بارزانیی بە یاوەریی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی تاران بکەن. بەر لە سەردانەکەی ئەوان، تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ی مەسڕوڕ بارزانیی ئەوەی ئاشکراکرد کە هەردو حیزبی دیێموکڕاتی ئێران [حدکا و حدک] بڕیاریانداوە لە شاخەکان بكشێنەوە و بۆ لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێمی کوردستان، چالاکیی سەربازیی رادەگرن.

ئەو هەواڵە لەلایەن حدک و حدکاوە رەتکراوەتەوە، بەڵام وەک پێشتر باسمانکردبو، پێدەچێت ئێستا کاتی فرۆشتنیان هاتبێت. بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە دەزگایەکی سەر بە پارتیی و پاراستن، بۆ ئەوەیە ئاماژەی رون بۆ ئێران بنێرن کە پارتیی دەتوانێت حدکا و حدک بجوڵێنێت.

سەرەڕای جەمسەربەندیی نێوان هێزەکان و دابەشبونی پارتی و یەکێتی بەسەر جەمسەری تورکیا و ئێراندا، یان سونە و شیعەدا، رونە پارتی لە هێڵی تورکیا و سونە کەوتۆتە هێڵی دژ بە ئێران، دو کێشەی سەرەکیی پارتیی لەگەڵ ئێران، یەکەمیان مەسەلەی بازرگانیی نەوتە کە ئێران ئەو دەرفەتەی بە یەکێتیی داوە و دوەمیان مەسەلەی پشتیوانیی نوری ئەل-مالیکییە لە عێڕاق.

یەکێتی لەڕێی ئێرانەوە رۆژانە سەدان تانکەر نەوت دەنێرێتە دەرەوە [رێژەی تانکەرەکان بە رۆژ دەگۆڕێت] لەڕێی خاڵە سنورییەکانی خۆیەوە. تا بەر لە دەستپێکردنی شەڕی داعشیش، پارتییش بە هەمان شێوە سەدان تانکەر بەرمیل نەوتی لەڕێی ئێرانەوە دەناردە دەرەوە. زۆربەی تانکەرەکانی نەوتی پارتی رۆژانە بە بەرچاوی ئێمەدا دەڕۆیشتن بۆ حاجی ئۆمەران. کاتێک ئێران خاڵی سنوری حاجی ئۆمەرانی بەسەر تانکەرەکانی نەوتی پارتییدا داخست، پەیوەندییەکانی پارتییش لەگەڵ زیاتر تێكچون.

لەو سەردانەی وەفدی پارتییدا [وەفدەکە پارتییانە دەبێت نەک کوردستانییانە]، پارتی پێدەچێت دو داواکاریی لە ئێران هەبێت؛ یەکەمیان پێگەی پارتی لە حوکمڕانیی عێڕاق دوای داعش بەتایبەت کە ترسێک لە پارتیی نیشتوە بە هۆی هەوڵەکانی ئەل-مالیکییەوە، لەگەڵ کردنەوەی خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران بۆ بازرگانیی نەوت وەک چۆن یەکێتی لە باشماخ و خاڵەکانی سنوری خۆیەوە ئەنجامیدەدات. لە بەرانبەردا، پارتی حدکا و حدک ناچاردەکات شاخەکان جێبهێڵن و هەوڵی راگرتنی باڵانسی پەیوەندییەکانیش دەدات لەنێوان تورکیا و ئێران، بەتایبەت کە ئێستا بۆ پارتیی رونتر بۆتەوە کە تورکیا وەک جاران ناتوانێت پارتیی لە ناوچەکەدا بپارێزێت.

لەگەڵ ئەوانەشدا، مەسەلەی رزگارکردنی شاری موسڵ یەکێک دەبێت لە باسوخواسەکانی گفتوگۆکان. ئێران نایەوێت تورکیا بەشداریی رزگارکردنی موسڵ بێت و پێیانوایە ئەگەر پارتیی لەپشتی تورکیا نەبێت، تورکیا ناتوانێت جموجۆڵە سەربازییەکانی لە دەوروبەری موسڵدا بەردەوامیی پێبدات. پارتی، تا رادەیەکیش دژایەتیی بەشداریی حەشدی شەعبیی کردوە لە رزگارکردنی موسڵ. حەشدی شەعبیی لای ئێران هێزێکە ئاسانتر لە سوپای عێڕاق کۆنترۆڵ دەکرێت، لەڕێی حەشدی شەعبییشەوە ئێران دەیەوێت بەشدار بێت لە رزگارکردنی موسڵ. پارتی لە بەغداد لەگەڵ حەیدەر ئەل-عەبادیی رێککەوتوە لە بەشداریکردنی حەشدی شەعبیی و بەمەش ئێران پشتیوانیی نزیکبونەوەی بەغداد و هەولێر دەبێت.

لە چەند رۆژی داهاتودا، راستییەکان رونتر دەبنەوە، هیوادارین هیچ شتێک لەسەر حیسابی هێزەکانی رۆژهەڵات نەکرێت.


پەیوەندی‌دار:

پرسی "هەڵبژاردن" لە رۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی یەکەم)

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

سەلاس و باوەجانی؛ تێکهەڵچوونی قورس هاتە ئاراوە

عیرفان رەهنموون: لە پێوەندی لەگەڵ "ڕاسان" تا ئێستا یەک ڕەخنەی زانستییم نەدیتووە

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ورمێ

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱