بابەتی گەرم:

سەلاس و باوەجانی؛ تێکهەڵچوونی قورس هاتە ئاراوە

Tuesday, October 4, 2016



NNSROJ: ڕاگەیەندنەکانی نزیک لە سوپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی تێکهەڵچوونێکی چەکداری قورس لە ناوچەیەکی سنووریی شاری سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشان بڵاودەکەنەوە.

فەرماندەی هێزی ویشکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردار پاکپور ڕۆژی ۴ی ئۆکتۆبر لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕاگەیەندنەکاندا ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی تێکهەڵچوونی هێزەکانی "بنکەی نەجەف" لەگەڵ ئەندامانی گروپێکی چەکدار لە گەلوگایەکی سنووری ئەزگەلە لە شاری سەلاس و باوەجانی، ۱۲ کەس لە ئەندامانی ئەو گروپە چەکدارە گیانیان لەدەستداوە.

پاکپور ڕایگەیاندووە کە لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا هێزی ویشکانی سوپای پاسداران، هێزە خۆجێیەکان، هێزی هەوانیروزی سوپا و هێزی پۆلیس بەشداریان کردووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە جلوبەرگی گەریلای پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستانیان لەبەردایە.

هەندێک سەرچاوەی هەواڵیش ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانەی کە کوژراون ئەندامی پژاک بوونە. بەڵام پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان و باڵە چەکدارییەکەی تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەیان بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەنەبووە.

بەگوتەی پاکپور لەم تێکهەڵچوونەدا سێ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران برینداربوونە.

لەچەند مانگی ڕابردوودا هێزەکانی سوپای پاسداران چەندین جار لەگەڵ هێزەکانی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ڕووبەڕوو بوونەتەوە.


پەیوەندی‌دار:

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

وەزیری دەرەوەی تورکیا: هیچ جیاوازییەک لەنێوان پەکەکە، پەیەدە و پژاک دانانێین

پژاک: تۆڵەیان لێ دەکەینەوە

پژاک: "ئەندامێکی مەجلیس و دوو گەریلامان شەهید بوون"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱