بابەتی گەرم:

سەلاح عەبباسی

جیاوازی رێبەران و ئەندامانی حزبە سیاسیەکان لەچی دایە؟

Wednesday, August 16, 2017


وردبوونەوەیەک لە سەر زمانی سیاسی

رێبەران ئامادەن درووشم و بەرنامەکانیان بە پیی کات و هەل و مەرج بگوڕن بەلام لە ترسی ئەندامەکانیان زۆر جار ناچار دەبن بە کاوەخو، واتە بە پیخۆر رفۆرمەکانیان ئەنجام بدەن.

رێبەران لەگەل رێبەرانی حزبی موخالیف یان رەقیب بە ئیحترامەوە قسە دەکەن و دەزانن کە بوچوونەکانی لایەنی رەقیب هەمووی هەڵە و چەواشە نییە بەڵکوو شتی راستیشی تێدایە. لە حاڵێکدا زۆربەی ئەندامەکان پێیان وایە هەرچی لایەنی بەرانبەر دەیڵێ هەڵە و چەواشە و نادرووستە.

رێبەران ئامادەی گوڕینی سیاسەتەکانیانن،ئامادەن دەست بەرداری درووشمەکانی پیشوو ببن کاتێک بەرژەوەندی تازە دیتە گوڕێ،بەڵام ئەندامان دەبێ دەیان کوڕ و بەرنامەیان بۆ دابنرێت و دانیشتن و کوبوونەوەیان لەگەڵ بکرێ تا قەناعەت دێنن. جیاوازیەکە لەوەدایە کە رێبەران ئیمانی سەداسەدیان بە درووشمە تازەکان یان کۆنەکانی خۆیان نییە لە حاڵێکدا ئەندامان و بە تایبەت بەرئەندامان ئیمانی سەداسەدیان بە درووشمە تازەکان هەیە،هەر وەکوو چون ئیمانی سەداسەدیان بە درووشمەکانی پیشوو هەبوو.

دوای ناکۆکی قووڵی سیاسی رێبەران پیکەوە ئاشت دەبنەوە و لە دەوری یەک دیسان کودەبنەوە و درێژە بە هاتووچووی حزبی و سیاسی دەدەن لە حاڵێکدا ئەندامان و بە تایبەت بەرئەندامان هەتا هەتایە یەکتر نادوێنن.

ریبەران هەموو پردەکان لە نیوان خویاندا نارووخینن،لە حالیکدا ئەندامەکان هیچ پردێک لە نیوان خویاندا ناهێڵنەوە و هەموویان دەڕووخێنن.

ریبەران بەرنامە و ئەساسنامەی حزبەکەیان زور بە جیددی ناگرن لە حاڵێکدا ئەندامان وەکوو قوورئانی پیرۆز چاوی لێدەکەن.

کە وابوو لەگەڵ ئەندامان و بە تایبەت بەرئەندامانی دژبەر یان لایەنگری ریفراندۆم خۆتان تووشی سەرئیشە مەکەن.

ئەوەی بەرئەندامانی ئەم دوو لایەنە واتە لایەنی ریفراندۆم خواز و ریفراندۆم نەخواز لە فەیس بووک دەیکەن هەمووی هەر هەست و سۆز و حەماسەت و رومانسیەت و بە قەوڵی ئەرەستو فەیلەسوفی یونانی پاتوسە و فڕی بە سەر لۆژیکەوە نییە.

ئەو بیروڕایانەی کە لە فیسبووک دەردەبڕدرێن و دەوترێن و دەنووسرێن و تومار دەکرێن هیچکامیان نە دەتوانن توزقاڵێک پێشی درووست بوونی دەوڵەتی کوردی بگرن و نە دەتوانن توزقاڵێک درووستکردنی ئەم دەولەتە وەپێش بخەن.

مافی چیە بەرئەندام
هیشتا نەبوتە ئەندام

۲
زمانی رتۆریکی سیاسی
حزبەکان خاوەنی چوار پێنج جۆرە زمان یا گوتاری سیاسین

گوتاری سیاسی ناوخۆیی بو رازیکردنی ئەندامەکان و بەرئەندامەکان، ئەم گوتارە زۆر جار بە شەفاهی و تەنانەت نیوە نهینی لە نێو ریزەکانی ئەنداماندا بلاو دەبێتەوە.

جگە لە گوتاری سیاسی ناوخۆیی بو رازیکردنی ئەندام و بەرئەندام گوتاری سیاسی بو رازیکردنی شەقام و بیروڕای گشتی و لایەنگران و هەوادارانیش گرینگایەتی خۆی هەیە. ئەم جورە گوتارە زیاتر لە کاتی بانگەشە و پروپاگەندەدا بڵاو دەبێتەوە. 

لە ئیراندا بۆ نموونە هەرچی وەزارتی دەرەوە لە سەر رێکەوتنی بەرجام بە زمانی ئینگلیسی بلاویدەکردەوە جیاواز بوو لەوەی بە زمانی فارسی بلاو دەکرایەوە. هۆکارەکەی تەنیا درۆزن بوونی رێبەرانی کۆماری ئیسلامی نەبوو، بەڵکوو ئەوەش بوو کە دوو دەستەی جیاواز بەردەنگ یان ئامانجی پەیامەکان بوو. بە زمانی ئینگلیسی ئێران وڵاتێکی ئاقڵ و راسیوناڵ و ئامادەی سازان بوو بەڵام بە زمانی فارسی ئامادەی شەڕ و بەرگری و هێرش و حازر نەبوو یەک بست لە داواکاریەکانی خۆی بێتە خوارێ.

لە لای ئێمە چونکە لێکوڵینەوە لەسەر لایەنی سیاسی زمانی رتۆریک زۆر کەم کراوە هەر چەشنە پڕوپاگاندا و ئاخافتنی سیاسی وەکوو زمانێکی سرووشتی و روژانە چاو لیدەکردرێ. هەر حزبێکی سیاسی ناچارە لە بەکارهێنانی زمان بە مەبەستی ئاخافتن لەگەڵ شەقام و رازیکردنی لایەنگران و هەواداران زمانێکی جیاواز بەکار بێنێت لەوەی لە بەرانبەر حزبەکانی تردا بە کاری دێنێت.

گوتاری سیاسی فەرمی بو ئاگادار کردنەوەی هێزە سیاسیە رەقیبەکان هەمان زمانی سیاسیە کە لە کوبوونەو دووقوڵی یا چەند قوڵیەکاندا بە کار دەهێنرێت ،زمانێکی زوربەی جارەکان جیددی بەلام پیشکەشراو لە قاڵبێکی نەرم و دوستانەدا و جیاواز لە زمانی زۆر جار توند و تیژی گوتاری سیاسی تەرخانکراو بو ناوخۆ یان بۆ شەقام.

هەمیشە گوتاری شەڕ و هێرشبردن لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە کۆتایی بە گفتگو یان گوتاری سیاسی نەرم و دۆستانە لە ئاستی نێوان رێبەران و لە کوبوونەوەکاندا هاتبێت.، کە وابوو هەرچەند توند بوونی زمانی ناوخو و زمانی شەقام رێخوشکەری شەڕ و پێکدادانی فیزیکیە ، بەڵام تا کاتێک گفتگو لە ئاستی باڵای سیاسیدا لە ئارادا بێت شەڕ هەڵناگیرسێ. شەڕ کۆتایی گفتوگۆیە.

بێگومان لە وڵاتێکی وەکوو کوردستان کە هێزەکان لە رووی زمانی شەقام و زمانی کادێرەکان و زمانی فەرمیەوە جیاوازن و لە ئاستی جیاوازدا گفتگو دەکەن، و پیگەی کومەڵایەتی و بنکەی ئابووری زۆرجار جیاوازیان هەیە ،هەمیشە مەترسی تووند و تیژ بوونی زمانی میدیای حزبەکان کە رووی لە شەقام یان رووی لە ئەندامان و کادێرەکانە لە ئارادایە و لەوانەیە پڕۆپاگاندای حزبی وەکوو زمانی فەرمی وەربگیرێت یان وەربگیردرێت.حزبە کوردیەکان بە زمانی ئینگلیسی و عەرەبی و فارسی و توورکی لێدوانی جیاواز دەدەن لەوەی بە زمانی کوردی دەیدەن و دریدەکەن. لەوانەیە بە کوردی زور ناسیونالیست تر بن یا بێ منەت تر قسە بکەن. کە وابوو پێویستە ئەم جیاوازایانە لە بەرچاو بگرین و بزانین لەگەڵ کێ و بە چ مەبەستێک قسە دەکەین. لە فەیسبووکدا زمانی سیاسی کەم یا زۆر لە ژیر کارتێکەری ئەندامان و کادێران دایە و هەر بویە زۆرتر زمانێکی تووندە.

مەترسی ئەوکاتەیە کە زمان بە مەبەستی کوتایی پێهینان بە گفتگو بە کاربهێنرێت.


پەیوەندی‌دار:

ئیدەی سنایپێر

وەرزشڤانانی ناوداری جیهانی سیاسەت؛ لە ئاڕنۆڵدەوە تا 'سەرۆکی زەوی و زەریا'

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱