بابەتی گەرم:

کوژران و برینداربوونی چووار هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

Friday, August 25, 2017



NNSROJ: گرژی و تێکهەڵچوونی نێوان دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بنەماڵەیەکی نیشتەجێی ناوچەی باڵەکایەتی هەرێمی کوردستان، کوژران و برینداربوونی چووار کەسی خێزانێکی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ئاگۆست، چووار کەس لە دانیشتووانی گوندی "گوندە ژوور" سەر بە بناری هەڵگوردی ناوچەی باڵەکایەتی، کە هەر چوواریان برا بوونە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەڕبڕین لە بەرامبەری بڕینی دار و درەختی زەوییەکانیان سەردانی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کردووە.

لە ئاکامدا لەنێوانیاندا گرژی هاتووەتە ئاراوە و دوو برایان بە ناوەکانی "فەرمان ئیسکەندەر" و "لوقمان ئیسکەندەر" لە ئەنجامی تەقەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە گیانیان لەدەستداوە و دوو براکەی دیکەشیان برینداربوونه.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەم پەیوەندییەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئەم ڕووداوەی بە نەخوازراو وەسفکردووە.

 لە بەشێک لە بەیاننامەکەدا هاتووە" ئەو رووداوە كاتێك روویدا كە ئەو چەند هاووڵاتییە بە چەكەوە چوونە سەر شوێنی ئەو پێشمەرگانە و لە ئەنجامی ئەو ناخۆشییەدا تەقەیەك لە نێوانیاندا سەریهەڵدا و بە داخەوە دوو كەس لە خەڵكی گوندەژوور گیانیان لە دەستدا و كەسێكیش برینداربوو."



لەم بووارەوە شۆڕش چۆمانی ڕۆژنامەنووس لە شوێنی ڕووداوەکە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژ بەگێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان و دانیشتووانی ناوچەی باڵەکایەتی دەڵێت قوربانیانی ئەم ڕووداوە مەدەنی بوونە و چەکیان پێنەبووە.

دووابەدووای ئەم ڕووداوە دەیانکەس لە دانیشتووانی شاری چۆمان و گوندەکانی دەور و پشتی بە چەک و تەقەمەنییەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ناوچەی بناری هەڵگورد و ئاگریان داون.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژ، بەر لەوە خەڵکی ناڕازی بگاتە شوێنی بنکە و بارەگاکانی ئەم چووار حیزبە، سەرجەمیان پێشمەرگەکانی خۆیان بۆ شوێنی دیکە ڕاگواستووە و بارەگاکانیان چۆڵکردووە.



هەروەها بە گوتەی پەیامنێری کوردستان ٢٤ لە ئاکامی هێرش دانیشتووانی باڵەکایەتی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئەم حیزبانە و ڕاونانی پێشمەرگەکانیان، لانیکەم پێشمەرگەیەک بە برینداری کەوتووەتە دەستی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. بەڵام دیارنییە پێشمەرگەی چ حیزبێک بووە.

بەگوتەی شایەتحاڵان کەسوکاری کوژراوەکان و بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەی باڵەکایەتی داوای تۆڵەی خوێن بە خوێن دەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە بەیاننامەکەی سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا هاتووە" با یاسا و حكوومەتی هەرێم لە نێوانماندا حەكەم بن و ئەو گرژییە نەخوازراوە چارەسەر بكەن".

شۆڕش چۆمانی لەم بووارەوە دەڵێت" لە ئەگەری ئەوەیدا، تاوانباران و تەقەکەرانی ئەم ڕووداوە ڕادەستی بەرپرسانی دەستەڵاتی دادی هەرێمی کوردستان نەکرێن، هەروەها ئەگەر بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخەکە هەوسار نەکەن، ئەگەری تەشەنەکردن و بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکان لە ئارادایە".

بەر لەم ڕووداوە هەر کام لە  کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە پێشمەرگەکانیان بە مەبەستی کارا کردنەوەی چالاکی سیاسی و نیزامی لە ناوچە سنوورییەکانی هەڵگورد لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگر کردبوو.


پەیوەندی‌دار:

درێژەی گرژییەکان لە شەنگال؛ کوژران و برینداربوونی ١٦ هاووڵاتی ئیزدی

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱