بابەتی گەرم:

کۆمیتەی چاودێریکردن بەسەر گەمارۆکانی ئێران، ساڵێکی تر درێژە بە ئەرکەکەی دەدات

Wednesday, June 10, 2015

NNSROJ
: ئەنجوومەنی ئاسایشیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرکی کۆمیتەی چاودێریکردن بەسەر گەمارۆ سەپێندراوەکان بەسەر ئێرانی تا ٩ی ژووئەنی ساڵی ٢٠١٦ درێژکردەوە.

ئەو کۆمیتە، لە هەشت کارناسی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهاتووە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ی زاینییەوە ئەرکی بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیانەی لە ئەستۆیە کە ئێران یا شەریکەکانی بە شکاندنی گەمارۆ ئابووری، سیاسی و سەربازییەکان تۆمەتبار دەکەن.

پێشبینی دەکرا کە لە ئەگەری ڕێککەوتنی کۆتایی لە نیوان ئێران و وڵاتانی ناسراو بە پێنج زێدە یەک لەسەر دۆسیەیی ئەتۆمی ئێران، ئەرکی ئەو کۆمیتەش کۆتایی پێ بێ.

هەرچەند ئێران و وڵاتانی پێنج زێدە یەک، گەیشتوونەتە ڕیککەوتنێکی سەرەتایی بەڵام دوو لایەن کۆمەڵێک مەرجیان بۆ یەکتر داناوە. 

هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانانای داوا لە تاران دەکەن ئیزنی بێ ئەملاولای پشکنینی ناوەندە ئەتۆمییەکانیان پێ بدات و دەست لە پیتاندنی یورانیۆم هەڵگرێ، ئێرانیش لە بەرانبەردا، کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە، هاوکات لەگەڵ واژۆکرانی ڕێککەوتنەکە دەکات.

شایانی باسە کە لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی، ٢٠٠٦ی زاینییەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لەسەر دۆسیە گوماناوییە ئەتۆمییەکەی، سکاڵایەکی دژ بە ئێران ڕادەستی ئەنجوومەنی ئاسایشیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. سکاڵایەک کە گەمارۆی ئابووری، سیاسیی و سەربازیی ئێرانی لێکەوتۆتەوە.

ڕۆژی ٢ی ئاپریلی ٢٠١٥، نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی پێنج زێدە یەک، پاش چەند ڕۆژ گفتەگۆی چڕوپڕ، لەسەر هەندێک خاڵ سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران ڕێککەوتن.

وڵاتانی ڕۆژئاوای بەڵێنیان لە ئێران سەندووە کە هەژماری سانتریفیووژەکانی کەم بکاتەوە، پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەدات و بەشێک لە ناوەندە جێگەی گومانەکان دابخات و لە بەرانبەردا، گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵگیرێن و مافی ئەوەشی هەبێت کە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و لێکۆڵینەوەی زانستی هەژماریکی کەم لە ناوەندەکانی بەکاربێنێ.

ڕێککەوتنەکە، بەشێکی هەرەزۆری ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران و چالاکییەکانی ئەو وڵاتە لەم بوارەدا تووشی وەستانی ناچاری دەکات و بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، دەستوێڕاگەیشتنی چاوەڕوانکراوی ئێران وە بۆمبی ئەتۆمی لانیکەم بۆ دە تا پازدە ساڵ دوا دەخات.

شایانی باسە کە هەم ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و هەم ئێران، خۆیان بە براوەی ئەو لێکتێگەیشتنە دەزانن بەڵام توندئاژۆکانی ئێران و کۆماریخوازەکانی ئەمریکا و هەروەها بەرپرسانی ئیسرائیل، دژایەتیی خۆیان بەرانبەر ئەو چارەسەرییە نیشان داوە.
م.م.

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

١٣ بابەت لە سەر ڕاپەڕینی وەرزێرانی موکریان و خەڵکی بۆکان لە سەردەمی موسەدیق (بابەتی حەوتەم)


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

گەلێک دەوڵەت ، ئەوانەی کە ئەندامی ناتۆن و لەگەڵ ترکەکان کار دەکەن و پێوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە دەیانەوێ نێوانی ڕۆژئاوا

پێنج‌شەمە ۱۲رەزبەر۱۳۹۷/ ۲۳:۳۳