بابەتی گەرم:

تایبەت:  دەنگ و رەنگی رۆژهەڵات
ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ، بەمەبەستی تیشک خستنە سەر چیەتی و چۆنیەتیی چالاکییە سیاسی و فەرهەنگییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی، چاودێر و ئەکادیمیسیەنی کوردی دواندووە. لەم زنجیرە وتووێژانەدا، داوا لە بەشداران کراوە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاراستەیان کراوە، بە وتار یانیش بە لێدوانی کورت بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بابەتەکە دەرببڕن. ئەو بەشە لە بەشداران، کە کورتتر لە وتارێکی ڕۆژنامەوانی وەڵامی پرسیارەکەی ئێمەیان داوەتەوە، لە بەشی وتووێژدا و بەیەکەوە بڵاو کراونەوە. بەشێک لە وەڵامەکانیش وەک وتاری سەربەخۆ و بەشێکی دیکەش لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکی ئانالیتیکدا گونجێنراون. پێویستە ئەوەش ئاماژە پێ بدرێ کە ئێمە پرسیارەکەمان ئاراستەی ژمارەیەکی زۆرتر کەسایەتیی سیاسی و مێدیایی کردووە، بەڵام بەشێک لەوانە، کە ژمارەیەکیان لە ئەندامانی ئێستا یان پێشووی سەرکردایەتیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتن و هەندێکیشیان چالاکی بواری مێدیا، بەهەر هۆیەک، نەیانویستووە یان دەرفەتیان نەبووە لە باسەکەدا بەشدار بن. ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ لێرەوە ئامادەیی خۆی دووبارە دەکاتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە بابەتێک لەم پەیوەندییەدا و بەو هۆیەشەوە، دەرگای دۆسیەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا هەر کەس بیهەوێ، بە وتار بێ یان بە لێدوانی کورت، بەشداریی تێدا بکات. ستافی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ -
Art Picture

زۆرێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە "بەپێچەوانەی پارچەکانی تری کوردستان، بێدەنگی باڵی بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشاوە"، ئا

زیاتر

ڕۆژهەڵات، پارچەیەکی بێدەنگ یان جیاوازتر ـ دۆسیە


صفحه 1 از 1

First 1 Last 

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

مانناسیی کۆمەڵایەتی زاراوەیەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی هەموو بوارەکانی پێوەندی نێوان زمان و کۆمەڵ ، جگە لەو بوارانەی

سێ‌شەممە ۲۹نەورۆز۱۳۹۶/ ۱۷:۱۱